کوردستانی
وەفدێکی هەرێم گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد دوای کۆبوونەوەکانی وەفدی تەکنیکیی بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغداو دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند "ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان وەفدێکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆبوونەوەکانی وەفدی تەکنیکیی بەغدا لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەرێنی و باشبوون و بە ئەگەرێکی زۆر ئەم هەفتەیە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچەی مووچەخۆران چارەسەردەکرێت".
ب ح

بیروڕا