کوردستانی

دوو کۆڵبەری تری کورد بوونەقوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆڵبەری تری کورد بوونەقوربانی
مەودا میدیا-

کۆڵبەری گەنجی دانیشتووی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی تر خەڵکی سەقز بریندار کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند "سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن 20  ساڵی خەڵکی گوندی «حەوتتاش»ی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوەو کۆڵبەرێکی تر بەناوی حسێن، خەڵکی گوندی «کێلەشین»ی سەقز بریندار کراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو دوو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی سنووری «ئاوپەڕ»ی حەوتتاشی سەر بە شاری بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کراونەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران".

ئەوەشی خستەڕوو "لە بۆسەیەکدا هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستڕێژی گوللەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووەو 10 ئەسپی کۆڵبەرەکانیان کوشتووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan