کوردستانی

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 24 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى ئێوارە و شەو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم، خێراىی با مامناوەند دەبێت ( 10– 20 )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا لە هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووى 25کم لە کاتژمێرێکدا".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر :  41 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک :  39  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی
سۆران :  38 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan