کوردستانی
ماوەی خزمەتی ئەم مامۆستایانە درێژدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بۆ درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو مامۆستا و سەرپەرشتیارانەی خانەنشین دەبن نووسراوێكی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان کرد.
نەبیل حەمەساڵح عەزیز، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "نووسراوەکەی وەزارەت داوای ناوی ئەو مامۆستا و سەرپەرشتیارانە دەکات كە لەدایكبووی 1965/7/1ن لە 2025/7/1، خانەنشین دەبن و دەیانەوێت تاوەكو 2025/12/31، بەردەوام بن لە خزمەت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی نووسراوەکەی وەزارەت، ئەو مامۆستا و سەرپەرشتیارانەی کە وادەی خانەنشین بوونیان 7/1، ئارەزوو دەكەن لە کارەکانیان بەردەوام بن، دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن تاوەكو كۆتایی ساڵ بەردەوام بن لە ئەرکەکانیان".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە ئەو مامۆستا و سەرپەرشتیارانە داواكاری پێشكەشی پەروەردەی قەزاكانی خۆیان بكەن و لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ وەزارەتی پەروەردە بەرزبكرێتەوە".
ب ح

بیروڕا