کوردستانی

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور  دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور  دەبێت  , لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە تاکو کاتەکانی ئێوارە، پلەکانی گەرما بەگشتیی نزم دەبنەوەووە  لە ناوچە شاخاووییەکان  زیاتر دادەبەزن بە (4-5 ) پلە  لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت   لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ  لە کاتەکانی بەیانی زوو لەزۆربەی ناوچەکان , پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری لاواز دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە (1 – 3 ) پلە  بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر :  38 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک :  36  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی
سۆران :  35 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  :  37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

ب ح

Qaiwan
Qaiwan