کوردستانی

هۆشیار زێباری: پێویستە دادگای فیدراڵی پێکبهێنرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشیار زێباری: پێویستە دادگای فیدراڵی پێکبهێنرێتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داوا دەکات جارێکەی تر دادگای فیدراڵی پێکبهێنرێتەوە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند "ئێستا کاتی ئەوەیە هەمووان داوای ئەوە بکەن کە جارێکی تر دادگای فیدراڵی، دوور لە سیاسی کردن  و لەسەر بنەمای ماددەی 92، دووەمی دەستووری عیراق پێکبهێنرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دادپەروەریی بنچینەی حکومڕانییە، بۆیە پێویستە بە مەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی، یەکگرتوویی عیراق، دەستبەرکردنی سەربەخۆیی بۆ عیراقی فیدراڵ، دادگاکە دووبارە پێکبهێنرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan