کوردستانی
هۆشداریی دەدرێتە مامۆستایانی ئایینی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە مامۆستایانی ئایینی و داوایان لێدەکات پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتەکەیان بن.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایگەیاند "پێویستە بۆ هاوسەرگیری هەموو کارەکانی دادگا وەک پزیشکی و رێکارە یاساییەکان تەواوبکرێن، ئەوکات لای مامۆستای ئایینی مارەبڕین بکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەر مامۆستایەکی ئایینی سەرپێچی لە بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف تایبەت بە پرۆسەی هاوسەرگیریی بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
ب ح

بیروڕا