کوردستانی

لێدوان لە کارمەندانی ناوخۆ قەدەغەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوان لە کارمەندانی ناوخۆ قەدەغەکرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم نووسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە پارێزگاکان کردووە و هۆشداریی دەدات کە نابێت ئەفسەران و کارمەندانیان لێدوان بۆ راگەیاندنەکان بدەن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "پێویستە ئەفسەران و کارمەندانی پۆلیس خۆیان بەدوور بگرن لە لێدوان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "نابێت ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیس بە جلی فەرمییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی خۆیان بڵاوبکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan