کوردستانی

دژەتیرۆری كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژەتیرۆری كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوری زاخۆ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كەوتە خوارەوە، دژەتیرۆری كوردستان لەو بارەیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەنراوەكەی دژەتیرۆری كوردستان بەم جۆرەیە:
بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەممووزی 2025، كاتژمێر 03:00 درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە كەمپی دەركارێ لە سنووری ناحیەی دەركارێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە". 


Qaiwan
Qaiwan