کوردستانی

خاوەنی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی گردبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوەنی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی گردبوونەوە


مەودا میدیا-
بەهۆی رێگەنەدان بە هەڵگرتنی موەلیدەكانیان، بەشێك لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی لە بەردەم قایمقامیەتی شارەكە گردبوونەوە. 

ئەیاد ئەكرەم، خاوەنی یەكێك لە موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكییان پێگەیشتووە بەهۆی ئەوەی ئێستا كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە، موەلیدە تیایاندا ئیش ناكات". 

وتیشی"لەگەڵ ئەوەی كە موەلیدەكانیان ئیشپێناكەن، بەڵام حكومەت رێگا نادات موەلیدەكانیشیان هەڵگرن یاخود لایببەن، چونكە هێشتا لە پرۆژەكە دڵنیان نین و ئەگەری بڕانی كارەبایان داناوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەوان چەند داواكارییەكیان لە حكومەت هەیە و یەكێك لە داواكارییەكانیشیان ئەوەیە كە حكومەت رێگەیان بدات موەلیدەكانیان هەڵبگرن و دەست لەو كارە هەڵبگرن بۆئەوەی بتوانن كارێكیتر بكەن و بژێوی خۆیان و ماڵ و منداڵیان پەیدا بكەن". 
ئ پ   

Qaiwan
Qaiwan