کوردستانی
خۆڵبارین كۆتاییدێت و پلەی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە كۆتاییدێت و دوانیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە دیسان شەپۆلێكیتری خۆڵبارین ناوچەكە دەگرێتەوە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەی كە ئێستا ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە كۆتاییدێت".
وتیشی"رۆژی پێنج شەممە لە دوای كاتی عەسرەوە دیسان شەپۆلێكیتری خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، بەڵام ئەو شەپۆلەیان وەك ئەوەی ئێستا چڕ نییە و لە نێوان لاواز و مامناوەندایە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە هەندیك ناوچە نزیكەی شەش پلە دابەزیون و بۆ رۆژانی داهاتووش هەر بە نزمی دەمێنێتەوە تا رۆژی 10ی ئەم مانگە".
ئ پ
بیروڕا



