کوردستانی

دوو كۆمپانیا گەنمی زیادەی جوتیاران وەردەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو كۆمپانیا گەنمی زیادەی جوتیاران وەردەگرن


مەودا میدیا-
بڕیارە دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە و عیراق ناتوانێت وەیبگرێت لەلایەن دوو كۆمپانیای ناوخۆییەوە وەربگیرێت. 

بەرگەشت ئاكرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند"ئەمساڵ هەردوو كۆمپانیای خۆشناو و قەیوان گەنمی زیادەی جووتیاران وەردەگرن بەنرخی 550 هەزار دینار بۆ گەنمی پلە یەك و 525 هەزار دیناریش بۆ گەنمی پلە دوو". 

وتیشی"لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ پرۆسەی وەرگرتنەكە و لە 15/7 پرۆسەكە بۆ ماوەی یەك مانگ دەستپێدەكات و لە ماوەی دوو مانگیشدا شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج دەكرێت". 

بڕیارە بۆ ئەمساڵ بەغدا تەنیا 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمی گەنمی جوتیاران زۆر لەوە زیاترە و ساڵانە دەگاتە نزیكەی یەك ملیۆن تۆن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی كەمبارانییەوە رێژەكە كەمترە لە ساڵانی پێشوو. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan