کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/7/6، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە "مەسرور بارزانی و مەحمود مەشهەدانی گفتوگۆیان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک بابەتی مووچە، تێکەڵ بە هيچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن، کە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە زووترین کاتدا ، کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت  گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ بەردەوام بن بۆ ئەوەی لەم چەند رۆژەدا، کێشەکە چارەسەر بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan