کوردستانی

چرۆ حەمەشەریف: رەشنووسەکە خزمەت بە خەڵک دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چرۆ حەمەشەریف: رەشنووسەکە خزمەت بە خەڵک دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق پەیامێکی ئاڕاستەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئاشکرایکرد ئەگەر خەمی خەڵکیانە، ئەم رەشنووسە گەورەترین خزمەتە بە خەڵک و گیرفان و گوزەرانیان، وە دڵنیایی وەرگرتنی قووتی هاوڵاتییانە، با چیتر پرسی مووچەی موچەخۆران نەکرێته کارتی فشار.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم رەشنووسە ئاوەدانی و دەستاودەستکردنی پارە و بوژاندنەوەی بازاڕە، ئەگەر خەمی خەڵکیشیان نییە با واز له موزایدە و خۆڵکردنە چاوی خەڵک بهێنن، هێندەی تر یاری بە هەستی مووچەخۆر، کاسبکار و هاوڵاتییان نەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیوادارن ئەم رەشنووسە جێبەجێ ببێت و هەمووان پێی رازی ببن چونکە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە، جیا لە مووچەی مووچەخۆران بودجەی تەواوەتی و سووتەمەنی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی پارێزگاکانی عیراق دابین دەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمە ئامانجی هەموو لایەکە ، ئەگەر لایەنێک رازی نەبێت بەم رەشنووسە ، دیارە لە خەمی هاوڵاتییان نییە و زیاتر گرنگی بە بڕینی قووتی خەڵک و دزینی سەروەت و سامانی هەرێمی کوردستان دەدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan