کوردستانی
حکومەتی هەرێم وەڵامی بەغدا دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی زانیارییەکان، هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی لەسەر بابەتی رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، نیوەی داهاتی ناوخۆ بە بەغدا و تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆران، لەگەڵ کێشەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێم نزیکن لە رێککەوتن.
هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی دوو رەشنووسیان بۆ رێککەوتن ئاڕاستەی یەکتر کردووە، حکومەتی فیدراڵی لە رەشنووسەکەی خۆیدا داوایکردووە هەرێم 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات لە بەرانبەردا 45 بۆ 48 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆی هەرێم دابین دەکرێت، لەگەڵ رەوانەکردنی 90 بۆ 100 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، مانگانە بۆ بەغدا.
لە بەرانبەردا حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە پێداویستی ناوخۆی هەرێم بۆ نەوت زیاترە و پێویستی بە نزیکە 60 بۆ 65 هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا، لەگەڵ دابینکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کۆمپانیای دانەگاز لە بەرانبەر بەرهەمهێنانی گاز بۆ دابینکردنی کارەبا، هەروەها حکومەتی هەرێم پێشنیاری کردووە داهاتی ناوخۆ بەپێی تەرازووی پێداچوونەوە نیوەی داهاتەکەی مانگانە رادەستی بەغدا بکات.
ب ح

بیروڕا