کوردستانی
گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوەو داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات لەگەڵ كۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەكان گەشت بكەن.
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "دوای دەركردنی رێنمایی نوێ لە رۆژانی داهاتوودا سەرجەم كۆمپانیاكان كە ژمارەیان 394 كۆمپانیایە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەكەن و گرێبەستەكانی بردنی عومرەكاران واژۆ دەكەن کە لە بەرانبەردا بڕە پارەکیان وەک بارمتە لێوەردەگیرێت و دوای بردن و گەڕانەوەی عومرەكاران ئەو بڕە پارەیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەرگرتنی ئەو بارمتەیە لەپێناو سەلامەتی و زامنكردنی مافی گەشتیارەکانە، هەر عومرەكارێک لەلایەن كۆمپانیاكانی حەج و عومرەوە وەک پێویست مافەكانی پێ نەدرێت یان ئەو خزمەتگوزارییانەی لە گەشتی عومرە پێشكەش نەكرێت كە بەر لە گەشتەكەی لەلایەن كۆمپانیاوە بەڵێنی پێیدەدرێت، ئەوا لەو پارەیەی كە وەك بارمتە لە كۆمپانیاكان وەرگیراوە، مافەكەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی كە بەنیازن گەشتی عومرە ئەنجام بدەن، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە گەشت بكەن كە مۆڵەتی فەرمی ڕێگەپێدانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەیان هەیە، لەپێناو بەرگریكردن لێیان لەكاتی پابەند نەبوونی كۆمپانیاكە بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی پێویست، بەپێچەوانەوە ئەگەر لەگەڵ كۆمپانیای بێ مۆڵەت گەشت بكەن، خۆیان بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرن".
ب ح

بیروڕا