کوردستانی

پرۆسەکە لەسنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسەکە لەسنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدەدرێت
مەودا میدیا-

رۆژنامەی عەرەبی جەدید ئاشکرایکرد کۆتایی ئەم هەفتەیە گرووپێک لە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە رێوڕەسمێکدا چەکەکانیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی رادەست دەکەن.

رۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردەوە "ئەو گرووپەی گەریلاکانی پەکەکە کە چەكەكانیان دادەنێن، لە 25 کەس تێناپەڕێت، پرۆسەكە بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتیی و ناوخۆیی و میدیاکان لە قەزای رانیەی سەربە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرکردایەتی پەکەکە دەیەوێت بەم هەنگاوە نیشانی بدات کە جددیە لە چەکدانان و پابەندبوون بە بڕیارەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتەکەیان لە زیندان، لەبەرانبەردا چەند دەستکەوتێک بەدەست دەهێنێت لەوانە گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ ژیانی مەدەنی، بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و مافی کورد لە تورکیا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێککەوتنی ئاشتی و چەکدانان لەنێوان پەکەکە و ئەنکەرە قۆناغ بە قۆناغ دەچێتە پێشەوە، هەر لایەنێک هەنگاوێک لە وەڵامدانەوەی ئەوی تردا دەنێت، بە پێچەوانەوە پرۆسەکە رادەگیرێت، ئەو چەکانەشی گەریلاکان رادەستیان دەکەن چەکی سوکن و هیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان یان چەکێکی مامناوەند رادەست ناكەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan