کوردستانی

دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کێشەی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی.

مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "بەداخەوە لە بەغدا بەشێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەرانە و بە جیاکاریی  و بەشێوەیەکی نادەستووری ، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "عیراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش ، قەوارەیەکی دەستووری هەیە و دەبێت رێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگیرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستاد شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدان بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا، کێشەی مووچەبڕینی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan