کوردستانی

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە رۆژی 18ی تەموزەوە گەشتەكانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەكاتەوە. 

 لە راگەیەنراوێكدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەگشتییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێری ئێرانی، گەشتە ئاسمانییەكانی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەستپێدەكاتەوە ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە راگیرا". 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"بڕیارە لە رۆژی 18ی تەمموزەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە نێوان سلێمانی و تاران دەستپێبكەنەوە ئەویش بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێری ئێرانی-یەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نێردراوە". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە رۆژی 13ی مانگی رابردوو بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و بەپێچەوانەشەوە، سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی بۆ تاران راگیران.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan