کوردستانی

رۆژنامەنوسان ناتوانن لە مەراسیمی چەكدانانی پەكەكە ئامادەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژنامەنوسان ناتوانن لە مەراسیمی چەكدانانی پەكەكە ئامادەبن


مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی كەجەكە رۆژنامەنوسان ناتوانن لەو مەراسیمەدا ئامادەبن كە بڕیارە بۆ پرۆسەی چەكدانانی پەكەكە بەڕێوەبچێت. 

دوای ئەوەی بڕیاردرا كۆتایی ئەم هەفتەیە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان پەكەكە و توركیابە ئامادەبوونی راگەیاندنكاران و نوێنەری رێكخراوەكان لە باشووری كوردستان و توركیا، مەراسیمی چەكدانانی پەكەكە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەپێی راگەیەنراوێكی كەجەكە راگەیاندنكاران ناتوانن لە مەراسیمەكەدا بەشداربن. 

لە راگەیەنراوەكەدا نوسینگەی راگەیاندنی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە" گۆڕانكارییەك لە شێوازی مەراسیمەكە كراوەو رۆژنامەنووسان ناتوانن راستەوخۆ بەشداری مەراسیمەكە بن، بەڵكو لە شوێنێكی نزیكی مەراسیمەكە شاشەیەكی گەورە ئامادە دەكرێت و دوای ئەنجامدانی مەراسیمەكە، ڤیدیۆكەی لەو شوێنە بۆ رۆژنامەنووسان پەخش دەكرێت".

هەر لە راگەیەنراوەكەدا كەجەكە داوای لێبوردنی لە رۆژنامەنووسان كردووە و هۆكاری ئەو گۆڕانكارییەشی بۆ بارودۆخی ئەمنی گەڕاندووەتەوە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan