کوردستانی
شاسوار كرێگرتەی توركیاو پارتییە و جگە لە مەقاشێكی دەستی ئەوان هیچ پێناسەیەكیتر هەڵناگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی بابەتێكی لەسەر شاسوار عەبدولواحید بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە"كرێگرتەی توركیا و پارتییە و جگە لە مەقاشێكی دەستی پارتی هیچ پێناسەیەكی تر هەڵناگرێت".
ئەمە دەقی نوسینەكەی شنیار ئەنوەرە"
لەسەر تیڤی دەڵێت دەیانروخێنم، بەڵام لە پشتەوە خەریكی سەفەقات و چاخواردنەوەیە لەگەل مەسرور بارزانی.
شاسوار هێندە دەست پیسە لەسەر ئازاری خەڵك دەژێت، لەسەر فریودانی خەڵكی هەژار كۆشك لەسەر كۆشك بۆ خۆی لە گوندی ئەڵمانی دەكاتەوە، پارەی مقاول دەخوات و هەرچی رەخنەی لێبگرێت دەریدەكات، بە پارەی خاوەن پشكەكان سەروەت و سامانی كەڵەكەكردووە.
هێندە قیزەونە رووی نایەت خۆی بەرگری لە خۆی بكات، بە ناوی ئێمەوە درۆ بڵاودەكاتەوە بۆ ئەوەی خۆی پێجوان بكات، ئیفلاسی سیاسی و ئەخلاقی ئەمەیە، لە كاتێكدا خۆی بە ئاشكرا سوپاسی سەرۆكی پارتی دەكات كە حیمایەیان بۆ دابینكردووە لە توركیا.
خوشكەكەی ٢٧٠٠٠ كەسی دەڤەری راپەرینی هەڵخەڵەتاند بێئەوەی یەك گەنجی ئەوان دابمەزرێنێت و یەك پرۆژە بەرێتە ئەوێ، خوشكی كابرای چاڤیلاند كە لە گۆڕانیش بوو خەڵكی هەولێری هەڵخەڵەتاند بێئەوەی كەمێك لە ئازارەكانیان كەمبكاتەوە.
شاسوار كرێگرتەكەی توركیاو پارتی، جگە لە مەقاشێكی دەستی پارتی هیچ پێناسەیەكیتر هەڵناگرێت.
ئ پ
بیروڕا



