کوردستانی

لێدوانەكانی ترامپ سەری لە نرخی زێڕ شێواندووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانەكانی ترامپ سەری لە نرخی زێڕ شێواندووە


مەودا میدیا-
بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و لێدوانە جیاوازەكانی دۆناڵد ترامپەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا ناجێگری پێوەدیارە و بەیانی ئەمڕۆش دابەزینی زۆری تۆمار كرد. 

رۆژی دووشەممە دوای كردنەوەی بازاڕەكان نرخی یەك ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ كەمتر لە 3,300 دۆلار، بەڵام هەر دوێنێ جارێكیتر هەمان نرخ بەرزبووەوە بۆ نزیكەی 3,345 دۆلار و لە ئێستاشدا نرخی ئۆنسەیەك زێڕ دابەزیوە بۆ 3,325 دۆلار. 

پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"چەند هۆكارێك هەن كە بوونەتە هۆی ناجێگیری نرخی زێڕ كە گرنگترنیان لێدوانەكانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمەریكایە لە بارەی سەپاندنی باج و راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە و هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران و كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا". 

وتیشی"هەر لێدوانێكی سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی ئەو بابەتانە و جێبەجێكردنی هەر یەكێك لەو هەنگاوانە كاریگەری خۆی لەسەر نرخی زێڕ هەیە و دەبێتەهۆی ناجێگیری نرخەكەی لە بازاڕدا". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan