کوردستانی
كڕین و فرۆشتن لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل بە تەواوی وەستاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەران و قەیرانی داراییەوە، لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل كڕین و فرۆشتن وەستاوە و بازاڕ بە تەواوی پەكیكەوتووە.
شێرزاد محەمەد، یەكێك لەو هاوڵاتییانەی كە كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكات بە مەودا میدیای راگەیاند"چوار ئۆتۆمبێلی لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلدا داناوە و ماوەی زیاتر لە مانگێكە هیچ كەسێك تەنانەت پرسیاری نرخەكەشی نەكردووە و كڕیار لە پێشانگاكاندا نەماون".
وتیشی"زۆربەی ئەوانەی كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكەن پارەكانیان داوە بە ئۆتۆمبێل و ئێستاش كڕیاری ئۆتۆمبێل نەماوە و پارەكانیشیان لە كڕینی ئۆتۆمبێلدا قوفڵ بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"دابەشنەكردن و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران كاریگەری لەسەر سەرجەم بازاڕەجیاوازەكان درووست كردووە و ئەگەر دۆخەكە زیاتر درێژە بكێشێت ئەوا بازاڕ بە یەكجاری پەكیدەكەوێت".
ئ پ
بیروڕا



