کوردستانی

رێباز حەملان: کێشەی مووچە لە کۆتا رۆژەکانێتی و یەکلادەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حەملان: کێشەی مووچە لە کۆتا رۆژەکانێتی و یەکلادەبێتەوە
مەودا میدیا-

راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابووری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە کۆتا رۆژەکانییەتی و یەکلا دەبێتەوە.

رێباز حەملان، راوێژکاری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند "بەندە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بە نامەیەکی دوور و درێژ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە بەروونی وزانیاریی و دیکۆمێنتی دروست کە ئەم پێشهاتانە روودەدات، وە نیەتی خراپتریشیان هەیە ئەگەر ئەم بابەتانەیان بۆ بچێتە سەر، قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێی دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو کاتەی باسی لەم پیلانانە کردووە کە دژی هەرێم بەرێوەیە هەندێک بەرپرسی باڵای کورد لە بەغدا و هەندێک پەرلەمانتاری کورد لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان پێچەوانەی ئەو قسەیان کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی روودەدات بەرانبەر هەرێم لە بەغداد سێ هۆکارە کە ئەوانیش ( پیلانێکی سیاسی زاڵمانەیە و بریارێکی نادەستوری و نادادییە، بانگەشەی پێشوەختەی لایەنەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق و دەستی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی ناو هەرێمە کەبەردەوام جێبەجێکاری پلانەکانی هەندێک لایەنی شۆڤێنی عیراقین لە هەرێم)".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan