کوردستانی
ئایشەگوڵ دۆغان: پێویستە گوێ لە دەنگی ئۆجەلان بگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی دەمپارتی ئاشکرایکرد رۆژی 11ی ئەم مانگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی رێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە بەڕێوەدەچێت و لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی تورکیا دەنووسنەوە.
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند "پێویستە گوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بگیرێت و هیچ کەسێک گومان نەکات، چونکە پرۆسەی ئاشتی تەنها بابەتی تورکیا نییە و جیهانییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە مافی کورد لە تورکیا گەرەنتی بکرێت و هەموو حیزبەکانی تورکیا بەرپرسیارێتی هەڵبگرن، چونکە هەموو هەنگاوێکی نوێ بەرپرسیارێتییەکی گرنگە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەنگاوی جددی بنرێت، داواش دەکەن لە تورکیا ترس و گومانی جیاوازیکردن بنبڕبکرێت".
ب ح

بیروڕا