کوردستانی

کەجەکە مەرجەکانی بۆ میدیاکاران ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەجەکە مەرجەکانی بۆ میدیاکاران ئاشکراکرد
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەی وردەکاریی و کات و شوێنی رێوڕەسمی رادەستکردن و لەناوبردنی چەکی گرووپێک لە گەریلاکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

کەجەکە رایگەیاند "رێوڕەسمەکە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 11ی تەموز کاتژمێر 8:00 بۆ 9:00 بەڕێوەدەچێت، شوێنی دیاریکراو ئاشکرا ناکرێت، بەڵام پاس دابینکراوە و هەموو بەشداربووان دەگەیەنێتە شوێنێک نزیک لە رێوڕەسمەکە لە قەزای دوکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشداربوون پێویست بە هیچ خۆتۆمارکردنێکی پێشوەختە ناکات، بەڵام پێویستە باجی تایبەتی رۆژنامەوانیی و ناسنامەیان پێبێت و خۆیان بناسێنن، لەو شوێنەی کە بۆی دەبرێن بۆ رووماڵکردن".

ئەوەشی خستەڕوو "بە هۆکاری ئەمنیی رێگە بە رۆژنامەنووسان و میدیاکاران نادرێت لێدوان لە ئەندامانی گرووپەکەی گەریلا وەربگرن، بەڵام قسەکردن لەگەڵ چاودێرەکان ئاساییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan