کوردستانی

بەرپرسێکی باڵا لە پارتی سۆسیالیست کشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێکی باڵا لە پارتی سۆسیالیست کشایەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد بەهۆی پشتگوێخستنیان لەلایەن سەرۆکی پارتەکەیان لەگەڵ ستافی مەڵبەندەکەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

حسێن جەلیل سەعید، بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بڕیارە تاکڕەوەکانی سەرۆکی پارتەکە و پشتگوێخستنیان، بەخۆیی و ستافی مەڵبەندەکەیان دەستیان لە پارتی سۆسیالیست کشاندووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە سبەینێوە دەچنەریزەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عیراق بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، چونکە تەنها ئەو رەوتە بە میراتگری فەرمی سۆسیالیست دەزانن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا پارتی سۆسیالیست خاوەن پێگەی جەماوەریی بوو کە خاوەنی نزیکەی دوو هەزار دەنگ بووە لەسنووری خانەقین بەڵام بەهۆی پەراوێزخستنیان و گرنگی دان بە مەڵبەندەکانی حزب لە سلێمانی و شارەزوور، ئەوانیش لە هەڵبژاردنی 2023دا بڕیاریانداوە هیچ کارێک نەکەن، بەهۆی بەردەوامی پشتگوێخستنیان بڕیاریانداوە لە پارتی سۆسیالیست بچنەدەرەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan