کوردستانی
پرۆژەی رووناكی ئەم سوودەی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر ئاشکرایکرد پڕۆژەی رووناكی جگە لە پاککردنەوەی ژینگە، كاریگەریشی لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە دەبێت.
د.هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر رایگەیاند: پڕۆژەی رووناكی لە داهاتوودا كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە دەبێت، چونكە زیاتر لە هەزار موەلیدە كوژێنراونەتەوە كە رۆژانە دووكەڵی ژەهراوییان بڵاوکردووەتەوە و ژینگەیان پیسکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەمساڵ ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە زیادیكردووە، بەڵام زۆربەیان دانیشووی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراقن و لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەر وەردەگرن".
ئەوەشی خستەڕوو " حكومەتی هەرێم بودجەیەكی تایبەتی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە تەرخان كردووە و خێرخوازانیش هاوكارن لە دابینكردنی دەرمان، هەروەها وەزارەتی تەندروستی عیراق بڕێكی زۆر كەم دەرمان و هاوكاریی تەندروستییان بۆ دابین دەكات و بەشی هەفتەیەك ناكات".
ب ح

بیروڕا