کوردستانی

چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان یەکلادەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان یەکلادەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاشکرایکرد ئەو ئۆتۆمبێلانەی فێڵ لە مەنەفێستەکانیان کراوەو ژمارەی کاتین دەبێت ببرێنەدەرەوەی هەرێمی کوردستان.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند "تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری خوار 400 هەزار دینارە و پارەکەش هەمووی بۆ حکومەت نییە، بەڵکو بۆ نووسینگەکانی راهێنانی شۆفێرانە، ئەوەش بەهۆی ماوەی فێربوونی شۆفێرە لە کۆرس و راهێنانەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بێ سەرەتان چەند جۆریکن، هەندێکیان لە دەروازە سنوورییەکانەوە بە فەرمی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان و مەنەفێستیان هەیەن بەشێکیان فێڵ لە مەنەفێستەکانیان کراوەو مۆدێلەکانیان بەرزکراوەتەوە بەڵام لەسەر رەزامەندی هەردوو وەزیری ناوخۆ و دارایی لەبەرانبەر هەندێک رسومات کێشەکانیان چارەسەرکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە دەستکاریی مەنەفێستەکانیان کراوەو ژمارەی کاتین هیچ مامەڵەیەکیان بۆ ناکرێت و بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ دەبێت ببرێنەدەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan