کوردستانی

مستەفا قەرەسوو: ئێزیدییەکانمان لەناوچوون پاراست

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا قەرەسوو: ئێزیدییەکانمان لەناوچوون پاراست
مەودا میدیا-

ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاشکرایکرد کۆمەڵکوژی سەر ئێزدییەکان یەکێک لە دڕندەترین کۆمەڵکوژییەکانی سەدەی بیست و یەک بوو.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند "داعش بە پەلاماردانی شنگال خواستی کۆتایپێهێنان بوو بە گەلی ئێزیدی، بەڵام  یەپەگە و یەپەژە و هەپەگە لە دژی داعش بەرەنگارییەکی مێژووییان نیشاندا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کاتێک پێشمەرگەکانی پارتی له‌ شنگال هەڵهاتن، هەموو گەریلاکانیان دەیانویست بچنە شنگال، بەمشێوەیە هێزەکانیان خواستی چوونە شنگالیان بەسەردا سەپاندن، بەشێک لە هەڤاڵان بریندارانی جەنگ بوون، خواستیان رزگارکردنی ئێزدییەکان بوو لە کۆمەڵکوژی، نابێت گەلی ئێزیدی و مرۆڤایەتی ئەم راستییە مێژووییە لەبیربکات".

ئەوەشی خستەڕوو "دەیانەوێت پرۆسەی ئاشتی بگەیەننە خاڵێک کە بە دیموکراتیزەبوونی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد تەواو ببێت، لە کاتێکدا کە تەڤگەرەکەیان هەڵوێستی پێوستی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە هەموو کار و خەباتێک لەژێرناوی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری نیشانداوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan