کوردستانی
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە ئامێدی دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/8/7، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گوندی مێرگەتیای سەر بە قەزای ئامێدی دۆزرایەوە کە رووفاتی حەوت شەهیدی تێدایە و لەسەردەمی بەعسدا گوللـە باران کراون.
قایمقامی ئامێدی رایگەیاند "گۆڕەکە لە گوندی مێرگەتیا دۆزراوەتەوە و لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە گۆڕەکە هەڵدراوەتەوە و روفاتەکانیش رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رووفاتەکانی ناو گۆڕەکە هەموویان خەڵکی گوندی مێرگەتی بوون، لە ساڵی 1988دا لەلایەن رژێمی بەعسەوە گوللـە باران کراون و بە جلوبەرگەکەی خۆیانەوە خراونەتە گۆڕێکی بە کۆمەڵەوە".
ب ح

بیروڕا