کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی سیحر و جادوو دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسی ئاکرێ ئاشکرایکرد بەپێی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان کەسێکیان دەستگیرکردووە کە وەک پێشنوێژ و وتارخوێن لە یەکێک لە مزگەوتەکان کاریکردووە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی دەیان پەرتووک بۆ کاری سیحر و جادوو.
پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند "تۆمەتبارەکە ناوی (ع،ت،ج)و تەمەنی 60 ساڵە و بەپێی دانپێدانانی خۆی لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا هەستاوە بە زیاتر لە (300) تاوانی سیحر و جادوو بۆ ژنان و پیاوان بەرانبەر وەرگرتنی بڕێک پارە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تۆمەتبارەکە ماوەی چەندین ساڵە کاری پێشنوێژ و وتارخوێنی دەکات لەئێستاشدا پێشنوێژ و وتارخوێنی یەکێک لە مزگەوتەکانی ئاکرێ بووەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە".
ب ح
بیروڕا



