کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆماندۆ هێزێکی کاریگەرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆماندۆ هێزێکی کاریگەرە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/8/7، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "بەهۆی توانای بەرزی سەربازی و گەشەسەندنی بەردەوامەوە، هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بووەتە پێشەنگ و نموونەیەکی درەوشاوەی هێزە ئەمنییەکان، نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە ئاستی هەموو عیراقدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەماهەنگی و ئۆپراسیۆنە هاوبەشە سەرکەوتووەکانی هێزەکانی کۆماندۆلەگەڵ هاوپەیمانان و هێزە عیراقییەکان، سەلمێنەری ئەو راستییەن کە کۆماندۆ هێزێکی کاریگەرە بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش".

ئەوەشی خستەڕوو "بە رێزەوە یادی ئازایەتی و جوامێریی شەهید ئاکامی وەک دامەزرێنەر و یەکەم فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەکەنەوە و کۆماندۆ ئەمانەتی ئەو شەهیدە قارەمانەیە بۆ ئەوان و وەک هەمیشە پشتگیر و هاوکاریان دەبن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan