کوردستانی
زیندانییەکی سیاسیی کورد لە تورکیا ئازادکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/8/7، زیندانییەکی سیاسیی کورد بەناوی (عەبدولکەریم ڤاریشلی) کە لە زیندانی کاڤاکلی سەمسور زیندانی کرابوو ئازاد کرا.
عەبدولکەریم ڤاریشلی، زیندانی سیاسیی کورد رایگەیاند "سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی بەڵام بە پاساوی ئەوەی دۆخی تەندروستی باش نییە شەش مانگی تریان بۆ درێژکردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی کە عەبدڵڵا ئۆجەلان دەستیپێکردووە، سەربکەوێت، دەبێت دەوڵەت هەنگاوی کرداریی بنێت، بە یەک دوو هەنگاو پرسەکە چارەسەر نابێت".
ئەوەشی خستەڕوو "سەرەڕای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی هێشتا پێشێلکارییەکان لە زیندان بەردەوامن بەرانبەر زیندانیانی سیاسیی و چالاکوانانی کورد".
ب ح

بیروڕا