کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: هێزەکانی 70 قەڵای پتەوی پاراستنی کوردستانن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بارەگای هێزەکانی 70ی پێشمەرگەی کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "هەمیشە قەرزداری رۆڵ و پێگە و قوربانییە بەردەوامەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانن و مافیان بەسەر هەموولایەکدا هەیە کە باشتر هەوڵبدەن شانبەشانی پڕچەککردنیان ژیان و گوزەرانیان باشتر بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتی پابەندە بە خێراترکردنی هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئامانجی ئەوان بنیادنانی هێزێکی یەکگرتوو، راهێنراو و تۆکمە و بەهێزە بۆ کوردستانەکەیان".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تری هەرێمی کوردستان و عیراق فراوانتر بکەن و ئاستی هاریکارییەکانیان بەرزتر بکەنەوە".
باسی لەوەشکرد "ئەو هەماهەنگییەی هەیە بووەتە مایەی پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە و ئەو سنوورانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە دەبێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عیراق بەردەوام لەسەر هێڵ بن بۆ پاراستنی و هیچ دەرفەتێک بۆ تیرۆریستان نەهێڵنەوە".
ب ح

بیروڕا