کوردستانی
شەپۆلێکی تری گەرما روو لە هەرێم و عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە بەهۆی بەردەوامی و زیادبوونی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی و باڵادەست بوونی بەرزە پاڵە پەستۆیه ک لەچینی 500 ملیباری کەدەبێتە قەتیسبوونی گەرما کەئەم چینە 5500 مەتر بەرزە لە ئاست زەوییەوە بەوهۆیەوە شەپۆلێکی تری گەرما سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێم و عیراق بگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە کە بۆ ماوەی هەفتەیەک لەسەر ناوچەکان دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما لەسەرووی نۆرماڵ دەبن، لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق زۆترین کاریگەری گەرمایەکەیان لەسەر دەبێت ئەگەر هەیە تاوەکو چەند پلەیەک بچێتە سەرووی 50 پلە، بۆ ناوچەکانی هەرێم زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچەکانی رۆژئاوا و گەرمیان دەبێت تاوەکو نزیک پەنجا پلە یان زیاتر دەبێت ، بۆ شارەکانی نزیک ناوچە شاخاوییەکان وەک سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە، دەربەندیخان، کۆیە، حاجیاوا، قەڵادزێ، سۆران، زاخۆ و دهۆک 44 بۆ 46 یان زیاتر دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ماوەی هەفتەیەک بای شەماڵ چالاکە لەسەرجەم ناوچەکان وەک ناو بەناو لە رۆژانی داهاتووش درێژەی دەبێت بەڵام لە هەفتەی داهاتووشدا ئەگەر هەڵکردنەوەی رەشەبا هەیه سەرەتای بەجوڵەی کەم لەناوچەی کەم و بەڵام نزیک و ناوەڕاستی مانگ جوڵەی زیاتر دەبێت و ناوچەی فراوان دەگرێتەوە بەڵام رەشەبای ئەمجارە کورت خایەنە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی کەمی شێ لە چینی 500 ملیباری کە 5500 مەتر لە زەوییەوە بەرزە و چینی 700 ملیباری کە 3000 مەتر لەزەوییەوە بەرزە و هەروەها چینی 850 کە 1500 مەتر لە ئاست زەوییەوە بەرزە کە بەهۆی ئەو هۆکارانەوە تا ئێستا بۆ ئەو ماوەیە و چەند ڕۆژەی داهاتوو ئەگەری باران لە ئارادانییە".
وتیشی "پێویستە لە کاتەکانی کاتژمێر10:00ی پێشنیوەڕۆ بۆ 4:00ی عەسر خۆنەدەنە بەر تیشکی خۆر بەهۆی بەرزی تیشکی سەروو وەنەوشەیی چونکە ئەم تیشکە زیانی هەیە بۆ پێستو چاو، هەروەها هۆکارە بۆ شێرپەنجە ، ئەوانەشی کاریان لە دەرەوە هەیە پێویستە چاویلەکەی تایبەت و یان چەتر و کوڵاو و دەرمانی دژە خۆر بەکاربێنن".
ب ح

بیروڕا