کوردستانی

پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە. 

لە راگەیەنراوێكدا كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ‌ بە نزیكەیی دوو پلە دادەبەزێت و سبەیش  هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت. 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك تۆمار دەكرێـت كە 45 پلەیە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەرانە كە 35 پلەیە.

لە لایەكی تریشەوە شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوودا بە هۆی بەردەوامی و زیادبوونی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هندی لەم هەفتەیە گەرمتر بێت و كاریگەریی شەپۆلە گەرماكەش بۆ ماوەی هەفتەیەك لەسەر ناوچەكان دەمێنێتەوە.
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan