کوردستانی

قەرەیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرەیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەغدا دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەبارەت بە گەمارۆدانی کەمپی مەخمور لەلایەن سوپای عیراقەوە ئاشکرایکرد بۆ ئەوەی فشار لەسەر دەوڵەتی عیراق دروست نەبێت پێشتر وەک هێزێکی سەربازیی لە مەخمور کشاونەتەوە و هەموو سەنگەرەکانیان رادەستی بە‌غدا کردووە.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند "پێویستە حکومەتی عیراقی زۆر باش لەمە تێبگات، هەر خراپەکارییەک لە دژی ئەو کەسانەی لە کەمپی مەخمور دەژین، بەمانای خراپەکاری دێت لە دژی بەهاکانیان و بەهیچ جۆرێک ئەمە قبوڵ ناکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا لە سەرۆک کۆماری عیراق دەکەن دەستوەردان بکات و چارەسەری ئەم بابەتە بکات، ناکرێت نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان و حکومەت لە بەرانبەر گەمارۆدانی خەڵکی مەدەنی لەنێو کەمپەکە بێدەنگ بن، ئه‌گەر فشارەکان دژی خەڵکی کەمپەکە درێژەی هەبێت، ئەوا ناچارن جارێکی تر گەریلا بنێرینەوە مەخمور".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا دەوڵەتی تورک بە بۆچوونی ئەمنییەوە رووی لە پرسی کورد کردووە و بە هێزی ئەمنی چارەسەری دەکەن، لە بابەتەکە نزیک بووەتەوە، بۆیە پڕۆسەی چارەسەری نەگەیشتووەتە ئەنجام، هیوادارن ئەم بۆچوونە گۆڕدرابێت، ئەگەرنا جارێکی تر پڕۆسەکە ئەنجامی نابێت''.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan