کوردستانی

زەوی بە هەزاران فەرمانبەر دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەوی بە هەزاران فەرمانبەر دەدرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەم هەفتەیە هەزاران پارچە زەوی لە شارەوانی شەمامک لەسنووری هەولێر دابەش بەسەر فەمانبەران و ئەوانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە بکرێت، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێریش ئاشکرایکرد دابەشکردنی زەوییەکان بەشێوەی تیروپشک دەبێت.

مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، رایگەیاند "ئەم هەفتەیە دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری شارەوانیی شەمامک بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت و ئامادەکاریشیان بۆ دابەشکردنی هەزاران پارچە زەوی تر لە شارەوانییەکانی تر کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زیاتر لە  47 هەزار کەس ناویان لە تیروپشکی زەوی هەیە و  دوای پاککردنەوەی لیستەکان لە ناوی ئەو کەسانەی پێشتر سوودمەند بوون تیروپشکەکە ئەنجام دەدرێت و دوو هەزار فەرمانبەر زەوییان پێدەدرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan