کوردستانی
هەسەدە هۆشداریی دەداتە جۆلانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هەڕەشەی وەڵامدانەوە و بەرگری دەكات، هۆشداریی دەدات ئەگەر گرووپەكانی سەربە دیمەشق و توركیا هێرشەكانیان رانەگرن، وەڵامی تووندیان دەبێت و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن چاودێری پێشێلکاریی گرووپەکان بکات.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "هێشتا ئەو گرووپانەی سەر بە تورکیا كە لە ژێر چەتری حکومەتی سوریا کاردەکەن بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە ناوچەکانی لەوانە دێرەزۆر، دێرحافر، بەنداوی تشرین و تەل تەمر و هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب جموجۆڵی گوماناوی دەکەن، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای ئەو رێککەوتنەیە کە لە 2025/4/1 لەنێوان ئیدارەی دوو گەڕەکەکە و دیمەشق واژۆ کراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرووپەکانی سەربە تورکیا زیاتر لە 22 جار هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا و چەکی قورسیان بەکارهێناوە، ئەمە جگە لە هێرشی زەمینی و هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە رووباری فورات بۆ هێرشکردنەسەر شەڕڤانان لە دێرەلزۆر، لە ئەنجامی هێرشەکان زیاتر لە 11 هاوڵاتیی مەدەنی برینداربوون و زیان بە ماڵی هاوڵاتییان گەیشتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم هێرشانە پێچەوانەی رۆحی ئەو رێکكەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدین، کە جەوهەری ئەم رێککەوتنە لەسەر بنەمای ئاگربەستێکی تەواو و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و بەهێزكردنی چانسی چارەسەری سیاسییە و بەدرێژایی ماوەی رابردوو دانیان بەخۆماندا گرتووە و سەرەڕای هێرشەكان ویستویانە ئارامی بپارێزین، لەبەرئەوەی باوەڕیان وایە سەقامگیری سوریا پێویستی بە هاوبەشیی راستەقینە و بەرپرسیارێتی هاوبەش هەیە لەلایەن هەموو لایەنەکان و بەردەوامی ئەم هێرشانە متمانەی یەکتر دەخاتە مەترسییەوە".
باسی لەوەشکرد "داواکارن حکومەتی دیمەشق و گرووپەكانی سەربە حكومەت و گرووپەكانی سەر بە تورکیا دەستبەجێ هەموو پێشێلکارییەک رابگرن و پابەندی مەرجەکانی رێککەوتنەکە بن، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن چاودێری ئەم پێشێلکاریانە بکەن، بە پێچەوانەوە ئامادەن هەر رێوشوێنێک پێویست بێت بۆ بەرگریکردن لە ماف و ئاسایشی خەڵک بیگرینەبەر".
ب ح

بیروڕا