کوردستانی

رێباز حەملان: هەموو داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حەملان: هەموو داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێکردووە
مەودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم  بۆ کاروباری دارایی ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم بەردەوام لە دانووستان بووە لەگەڵ بەغدا لەسەر دۆسێیەکانی نەوت و دارایی و داهاتی نانەوتی هەرچییەکیان داواکردووە رادەستیان کراوە و لەئێستاشدا وەزارەت و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەسەر هێڵن بۆ چارەسەری کێشەکان.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند "هەرچییەک بەغدا داوایکردووە لەچوارچێوەی دەستوور، بودجە، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاساکانی ئیدارەی دارایی پابەندبوون و ئەوەی بەدەر لەمانە دەگوترێت بۆ بەلاڕێبردنی خەڵکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین نەرمی نواندووە بەرانبەر بەغدا لەپیناو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دڵنیایی دەدەن هەموو پابەندییەکیان بەرانبەر بەغدا جێبەجێکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر بەغدا بیەوێ پێشێلی دەستوور و یاسای ئیدارەی دارایی و بودجە بکەن قبوڵکراو نییە، چونکە ئەوان لەسەر بنەمای هەرێم دانووستان دەکەن نەک وەک پارێزگا، سەپاندنی ئیرادەی ئەوان بەسەر هەرێمی کوردستان قبوڵناکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan