کوردستانی
وادەی ناونووسین بۆ سکاڵا دژی عەجاج کۆتاییهات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دوا وادەبوو بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی (عەجاج ئەحمەد حەردان) لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوان لە سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ تاوەکو ئێستا 280 سکاڵا دژی تاوانباری ناوبراو تۆمارکراوە.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لە ئەنفال رایگەیاند "هەڵمەتی تۆماركردنی سكاڵا لە دژی گەورە تاوانبار (عەجاج ئەحمەد حەردان) لە گەرمیان كۆتایهاتووە كە ماوەكەی شەش رۆژ بەردەوام بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"تاوەکو ئێستا کەسوکاری ئەنفالکراوان لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان 182 ناوی چواری تۆمار كراوە بۆ ئەوەی سکاڵا دژبە عەجاج تۆمار بکەن".
ب ح

بیروڕا