کوردستانی

وەرزی دابارینی داهاتوو ئومێد بەخشە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرزی دابارینی داهاتوو ئومێد بەخشە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد وەرزی دابارینی داهاتووی 2025-2026 ، وشکە ساڵی نابێت و ساڵێکی ئەرێنی و باش دەبێت لەهەرێم و عیراق، بەوپێیەی لەناو وەرزی گەرمای ئەمساڵ لە پێش و دوای هەر رەشەبایەک بای شەماڵ چالاکی هەبووە وە زیاتر بووە لە رەشەبا ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە تاوەکو ئێستا کە وەرزی دابارینی داهاتوو باش دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەرزی دابارینی داهاتوو گەردەلولی جەمسەری (ناجێگیر) واتا شەپۆلدار لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دەبێت ئەمەش پێچەوانەی ساڵە وشکەکانە و هۆکاری تەواوە بۆ هاتنە خوارەوەی بارستە هەوای سارد و نزمە پەستانی جەمسەری بۆ ناوچەکانی کوردستان کە دەبنەهۆی زیاد بوونی شەپۆلە کانی دابارین باران، بەفرو تەرزە بەبڕی پێویست".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەرچەندە لە سەرەتای وەرز و ناو پایزدا ئەگەری ناڕێکی هەیە لەدابارین و بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی تەڕووتووشی بۆ ناوچەکە هەر لەدوای ناوەڕاستی پایز دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوەو باش بوون دەروات هەموو وەرزە کان لە پار باشتر دەبن هەروەها لەهەموو وەرزەکان شەپۆلی بەهێزی دابارینی تێدا دەبن و وە پەڵەش لەنێوان مانگی یانزە و دوانزه لەهەموو ناوچەکان دەدات زۆر بەباشی و بەڕێکو پێکی هەر لەزاخۆوە تاوەکو خانەقین".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan