کوردستانی

کرێکارێک لەناو بیرێکدا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کرێکارێک لەناو بیرێکدا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/8/10، کرێکارێک کە سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی بیرێک بووە لە شاری کەلار لەناو بیرەکەدا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێروانەی کەلار تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (وفیق سابر عەباس)ەو لەدایکبووی 1969، رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوڵاتییەکە دانیشتووی گوندی ساڵح ئاغای سەر بەناحییەی قۆرەتووە و پیشەی هەڵکەندنی بیری ماڵانە بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی خاوێنکردنەوەی بیری ماڵی هاوڵاتیەک لەنێو بیرەکە کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan