کوردستانی
دوو ئەندامی داعش دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تیمەکانی سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە کەمپی هۆڵ ئەنجامدا و دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد.
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاویکردەوە"رۆژی 9ی ئاب هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شانەیەکی داعشیان دەستگیرکرد کە بەرپرس بووە لە گواستنەوە و بەڕێوەبردنی سەرچاوە دارایی و لۆجستییەکانی رێکخراوەکە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوو تیرۆریست (سەعد موخەلیف حسێن (ئەبو سەیف) و محەمەد شاکر موخەلیف کە بەرپرسی شانە نهێنییەکەی داعش بوون دەستگیرکراون، وە هەروەها ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ لەناوبردنی شانەکانی داعش".
ب ح

بیروڕا