کوردستانی

شەهیدبوونی دوو فەرماندەی هەپەگە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەهیدبوونی دوو فەرماندەی هەپەگە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/8/11، هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی دوو فەرماندەی هێزەکانی راگەیاند کە لە ساڵی 2019 و 2021دا لە دوو بۆردوماندا کراونەتە ئامانج.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە بڵاویکردەوە "هەردوو فەرماندە (کۆچەرۆ ئورفا و نورەدین سۆفیی) دڵسۆزترین هەڤاڵانی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشەرانی قارەمانی فەرماندە عەگید بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆچەرۆ ئورفا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە  ساڵی 2019 و نورەدین سۆفی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی پاراستنی گەل لە ساڵی 2021، لە دوو بۆردومانی تورکیادا شەهیدبوون".

ئەمە لە کاتێکدایە، مانگی ئایاری رابردوو لەگەڵ دەستپێکی پرۆسەی ئاشتی و بانگەوازی دانانی چەک، پەکەکە شەهیدبوونی هەردوو فەرماندە (عەلی حەیدەر قەیتان و رەزا ئاڵتوون)ی راگەیاند.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan