کوردستانی
دیاردەیەکی گەردوونی مێژوویی روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاره‌زایەکی بواری كه‌شناسی و گه‌ردونناسی ئاشکرایکرد سبەینێ 2025/8/12، دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ئاسمانیی رووده‌دات.
سالار حاجی عه‌لی، شاره‌زا له بواری كه‌شناسی و گه‌ردونناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ هەردوو هەسارەی ڤینۆس و موشته‌ری كه دوو دره‌وشاوه‌ترین هه‌ساره‌ی ئاسمانن، له نزیكترین مه‌ودا له‌یه‌كتر ده‌بینرێن كه‌متر له پله‌یه‌ک جیاوازی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سه‌رنجڕاكێشترین رووداوه‌كانی ساڵی 2025، هه‌رێمی كوردستانیش شوێنێكی گونجاوه بۆ بینینی دیاردەکە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دیارده‌كه له كاتژمێر 4:00 بۆ 5:30 خوله‌كی بەرەبه‌یانی سبەینێ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێت، دیارده‌كه‌ش به چاوی روون یان ته‌له‌سكۆپی بچووک رووناكی و پله و شێوه‌ی هه‌ردوو هه‌ساره‌كه ده‌بینرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "دووری ڤینۆس له زه‌وی 176 هه‌زار و 617 میل ده‌بێت، دووری موشته‌ریش له زه‌وییه‌وه 901 هه‌زار و 22 میل ده‌بێت، هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت ته‌ماشای بكات پێویسته شوێنێكی تاریک هه‌ڵبژێرێت، به‌تایبه‌ت گونده‌كان و سه‌ر شاخه به‌رزه‌كان، به‌جۆرێكیش ده‌بێت له كاتی رۆژهه‌ڵاتندا ڤینۆس و موشته‌ری وه‌ك دوو هه‌ساره‌ی بریقه‌دار ده‌رده‌كه‌ون".
ب ح

بیروڕا