کوردستانی
داوا دەکرێت وانەبێژانی لادراو دابنرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی عیراق لەمساڵدا زیاتر لە حەوت هەزار مامۆستا خانەنشین بوون و بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە قوتابخانەکاندا دروستبووە، داوا دەکرێت ئەو مامۆستایانە دابنرێنەوە کە وانەبێژبوون و لادراون.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند "لە ساڵی رابردووەوە لەسەر هێڵین بۆ دانانەوەی ئەو وانەبێژانەی لەکار نەماون بە هەر هۆکارێک بووبێت، بەڵام ئەوەش پەیوەندیدارە بە لیستی مووچە و حکومەتی عیراقەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی رێکخستنەوەی مامۆستایانی دامەزراوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بەڵام ئەوان داوایانکردووە ئەو مامۆستا لادراوانە هیچ نەبێت وەک وانەبێژ دابنرێنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "جارێک روون نییە ئەو بۆشایەی لە قوتابخانە و خوێندنگاکان دروستبووە بە مامۆستایانی میلاک پڕدەکرێنەوە یان دامەزراندنی مامۆستای نوێ پێویست دەبێت".
ب ح

بیروڕا