کوردستانی
یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/8/14، هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوەو راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
یەکێتی و پارتی رایانگەیاند "هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەوڵی چڕ و جددی بدرێت بۆ ئەوەی ئەیلولی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستبەکار وچالاکی ئاسایی و یاسایی خۆی بکات و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ بەردەوام بن".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "لەژێر رۆشناییی ئەو بنەما و پرنسیپانەی لە دیدگای هاوبەشی نێوان هەردوولادا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و ئەو هەنگاوانەی نراون لەپێناو ڕێکخستنی کاری هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتووی حوکمڕانیی کوردستان، بەرەوپێشچوونی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە".
ئەوەشیان خستەڕوو "بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و ئەو پێشهاتانەی لە ئارادان، بۆ رێزگرتن لە ویست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان و ئەو بەڵێنانەی هەردوولا بە جەماوەری خۆیان دابوو و دەرئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاری لە پێگەی یاسایی و سیاسیی هەرێمی کوردستان".
ب ح

بیروڕا