کوردستانی

ئایشەگوڵ دۆغان: پێویستە تورکیا هەڵەکان راستبکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایشەگوڵ دۆغان: پێویستە تورکیا هەڵەکان راستبکاتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد گرنگە هەموو لایەنەکان بەشداریی لە پڕۆسەی ئاشتیدا بکەن و داوایکرد کارەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی کە لە فراکسیۆنە جیاوزەکانی پەرلەمانی تورکیا پێکهاتووە روون بێت.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند "پێویستە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا بەڕێوەبچن و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییەکی راستەقینەیان لە کۆبوونەوەکاندا هەبێت، تاوەکو پڕۆسەکە گشتگیر بێت و نوێنەرایەتیی هەمووانی تێدابێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئەمڕۆ پێناسەی هەڵە بۆ کێشەی کورد لە تورکیا کراوە و ئێستا کاتی ئەوەیە ئەو هەڵانە راست بکرێنەوە و هەنگاوی جددی و باشتر بنرێت بە ئاڕاستەی کۆتاییهێنان بە کێشەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت هەموو پارتە سیاسییەکان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغە هەستیارەدا بکەن، کو بەداخەوە هێشتا هەندێک لێدوان و قسە دەکرێن کە هیچ سوودێکیان بۆ پڕۆسەکە نییە و زیانی پێدەگەیەنن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە